ئهمڕۆ شهممه 1-8-2020 ههردوو فرۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرو فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی به كۆمهڵێك رێكاری خۆپارێزی به رووی گهشتیاراندا كرانهوه.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەخانەکان بەرووی گەشتیاراندا کراونەتەوە، گوتیشی: پێویستە ئەو كەسانەی دەیانەوێت گەشت بكەن، چوار كاتژمێری پێش وادەی گهشتهكهی لەفڕۆكەخانەكە ئامادهبێت.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەگرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان لە ئێستادا فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە، دەبێت ئەو گەشتیارانەی دێنە فڕۆكەخانە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتەكانیان، چوار كاتژمێر پێش کاتی ئەنجامدانی گەشتەكە لە فڕۆكەخانە ئامادەبن، بەهۆی ئەوەی رێكار و رێنماییەكان زیاتر بوون و وەكو پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە.
تاهیر عەبدوڵا، ئەمڕۆ شەممە 1-8-2020 یەكەم گەشت لەفرۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر بۆ دەرەوەی وڵات و بەپێچەوانەوە دەستیان پێكردەوە.
تاهیر عەبدوڵا، گوتیشی: رۆژی (16/3/2020) دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، دەرگای فڕۆکەخانەکانی بە رووی گەشتیاراندا داخست، بههۆی رێگری و تهشهنهكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، فڕۆکەخانەی سلێمانییش پابەند بوو بەو بڕیارەوە، تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی فڕینی شارستانی و وەزارەتی گواستنەوە و لیژنەی باڕی کۆرۆنا گەیتشە ئەو بڕیارەی کە فڕۆکەخان گونجاوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
تاهیر عەبدوڵا رایگهیاند: یەکەم و دووەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ تورکیا دەبێت، ئەو کردنەوەیە قۆناغی یەکەمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکەیە و هێشتا گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی کۆرۆناوە، بە تەواوی ئاسایی نەبوونەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانی سلێمانی رایگەیاند: دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رۆژی (23/7/2020) بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی دا بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، بەڵام گەشتی فڕۆکەخانەی هەرێم بۆ هەفتەیەک دواخرا، بۆ ئەوەی دڵنیابین لە دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی بەپێی رێکارەکان دەست بە گەشتەکان بکەینەوە، بۆ پارێزگاریکردن گەشتیاران و هاوڵاتیان و جموجوڵی بازرگانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.