Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:11

نەتەوەیەکگرتووەکان خۆشحاڵى خۆی بۆ وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت له‌ عێراق ده‌ربڕی

ئامادەین پاڵپشتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى ئازاد و شەفاف
کوردستان TV
100%


دواى ئاشكراكردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەلایەن سەرۆك وەزیرانى عێراق، مستەفا كازمییەوە، نەتەوەیەكگرتووەكان پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو بڕیارە راگەیاند.

رۆژی هه‌ینی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند  6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو وەك وادەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دادەنرێت و سەرجەم ئامادەكاریە پێویستیەكان ئەنجام دەدرێن و هاوكات پابەند دەبن بەچاودێری نێودەوڵەتی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك.
 
له‌م باره‌یه‌وه‌ش جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە راگەیەندراوێكدا خۆشحاڵى خۆی بۆ ئاشكراكردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەلایەن كازمییەوە دەربڕى.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەكو نەتەوەیەكگرتووەكان، ئامادەن پاڵپشتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى ئازاد و شەفاف لە عێراق پێشكەش بكەن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ش محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە رێكدەخەین.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.