Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:19

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم 14 هەزار تووشبوو نزیک دەبێتەوە

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتۆته‌ 541 تووشبوو
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی تەندروستی هەرێم شەوی رابردوو ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە، رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا 13 هەزار و 857 كەس لە هەرێمی كوردستاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌.

وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هەرێمي كوردستان رایگه‌یاند: له‌ تائێستا 13 هەزار و 857 كەس لە هەرێمی كوردستاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌، به‌م شێوه‌یه‌ خوارووه‌ له‌ شاری هه‌ولێر (4328 ) له‌ شاری سلێمانی (8522 ) له‌ شاری دهۆك (532 ) له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش (475).

هه‌روه‌ها ئاماری چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووانیشی بڵاوكرده‌وه‌ هاتووه‌، چاکبوون 9083
(2938 هەولێر، 5383 سلێمانی، 357  دهۆك، 405 هەڵەبجە)

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی هه‌رێم گه‌یشتۆته‌  541  كه‌س (122 هەولێر، 411 سلێمانی، 8 هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانەكان 4233 (1268 هەولێر، 2728 سلێمانی، 175 دهۆك، 62 هەڵەبجە)

تاوه‌كو ئێستاش پشکنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا 202551  كراوه‌،  (85875 هەولێر، 65647 سلێمانی، 49027 دهۆك، 2002 هەڵەبجە)


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - سامان زاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.