Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:24

تەندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌دات

ئەوەی دەبینرێت بە تایبەت لە یەکەم رۆژی جەژن جێی نیگەرانیە
کوردستان TV
#7
100%


تەندروستی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەكات پابه‌ندی رێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن، چونكه‌ ئێستا دەبینرێت جێی نیگەرانیە و کەمترین پابەندبوون بەدی دەکرێت.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئامارەکانی تووشبون بە  کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری لە کەم بوونەوەدایە و جێی دڵخۆشین.

لێره‌وه‌ تکا ئەکەم لە رۆژانی جەژندا زیاتر پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن، چونکە ئەوەی ئێستا دەبینرێت بە تایبەت لە یەکەم روژی جەژندا جێی نیگەرانیە و کەمترین پابەندبوون بەدی دەکرێت.

ده‌ڵێت لە ئەگەری پابەندنەبوونتان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە لەم چەند ڕۆژەی جەژندا، جارێکی ترهەڵکشانی زۆر خێرا روودەدات لە ئامارەکان لە دوای جەژن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گوتیشی: هیوادارم سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان روونەداتەوە و نەگەرێینەوە خاڵی سفر، چونکە هێشتا مەترسی ڤایروسی کۆرۆنا بوونی هەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.