Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:26

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی رۆژئاوای هه‌ولێر بەکۆڕۆنا گیانی لەدەستدا

وەزیری تەندروستی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كرد
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆچی دوایی کرد.

سامان شکاک بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستداو، وەزیری تەندروستی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كرد.

بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (سامان شکاک) بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە شاری هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا كۆچی دوایی کرد.

داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون . . .

د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
۲ ئاب ۲٠۲٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.