Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:52

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بودجەی 2021 ئامادە دەکرێت

دوای جه‌ژن ده‌ست به‌ كاره‌كان ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانی عێراق
کوردستان TV
#8
100%

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، كە لیژنەیەكیان بۆ ئامادەكردنی بودجەی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك پێكهێناوە. ناجی سەعید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بۆ ئاژانسی فەرمی عیراقیە ڕایگەیاندووە، نووسراوێك گەیشتۆتە لیژنەی دارایی لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەی ستراتیجی تایبەت بە بودجەی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی وڵات. ڕاشیگەیاندووە، كە لیژنەكە دوای پشووی جەژن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەست دەكات بە كارەكانی بۆ ئامادەكردنی بودجە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئەمساڵ بودجە نابێت،چونكە كەمبوونی داهات و پەسەند كردنی یاسای قەرزەكان لە پەڕلەمان كۆتاییان بە بودجە هێنا و لە ئێستادا یاسای قەرزەكان بۆتە بەدیلی بودجە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.