Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:02

نووسەری دیاری کورد (سەدرەدین عارف ) کۆچی دوایی کرد

چەندين چیرۆک و لێکۆلێنەوەی ئەدەبی هەیە
کوردستان TV
100%

دوێنێ شه‌مه‌ 1-8-2020 نووسەری دیاری شاری كەرکوک و کوردستان ، سەدرەدین عارف کۆچی دوایی کرد.

 
 یەکێتی نووسەران لقی کەرکوکی لە پرسە نامەیەکدا کە بۆ کۆچی دوایی نوسەر بڵاویان کرۆدتەوە دەڵێن" یەکێتیی نووسەرانی کوردەوە، پرسەو، سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خێزان و ماڵبات و کەسوکارو هاوڕێی، نووسەرو چیرۆکنووس و، ئەندامی لقەکەمان، سەدرەدین عاف دەکەین، کەئیڕۆ گیانی سپاردو، گەڕایەوە بەر دلۆڤانیی خوا".


سەدرەدین عارف عومەر، ساڵی 1940 لە كەركووك لە دایكبووە، ساڵی 1962 لە بەشی ئینگلیزیی كۆلێژی ئاداب لە بەغدا خوێندوویەتی، سەرەتا لە بواری وەرگێڕاندا كاری كردووە و لە ساڵی 1967 ـەوە چیرۆكی نووسیوە و لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاوی كردوونەتەوە، چەندين چیرۆک و لێکۆلێنەوەی ئەدەبی هەیە.

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.