دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگه‌كانی رابردوودا چه‌ند هه‌وڵێك دران،له‌كۆتاییدا واشنتن توانی زه‌رده‌واڵه بكوژه‌كه راو بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن،وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له ویلایه‌تی واشنتن-ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه توانیویانه یه‌كه‌مین زه‌رده‌واڵه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئاسیا راوبكه‌ن كه به زه‌رده‌واڵه‌ی بكوژ ناسراوه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێن: پێنج زه‌رده‌واڵه‌ی له‌م جۆره له ویلایه‌ته‌كه بینراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌نزیك كه‌نداوی بێرتش، داوی بۆ داندراوه‌ته‌وه، توانراوه راو بكرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ، درێژی زهردهواڵهكه 5 سانتیمه‌تره‌و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌جارێك به مرۆڤه‌وه بدات، ئه‌وا ده‌یكوژێت.
هه‌روه‌ها زهردهواڵهكه هێرش ده‌كاته سه‌ر مێش ههنگوێنهكان و ده‌یانكوژێت، هاوكات شانه‌ی مێش ههنگوێنهكان داگیر ده‌كات بێچووه ههنگهكانیش ده‌خوات.
هاوكات زانایانی ئه‌مریكی پێشبینیان كردووه كه ئه‌م زه‌رده‌واڵانه له رێگای گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌له‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌مریكا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.