هاووڵاتییه‌كی سعوودی چركه ساتی ده‌ركه‌وتنی شێرێك له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كه‌یان له‌كاتی ئه‌نجامدانی قوربانی ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌یسه‌م خالد ،هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی وڵاتی سعوودیه له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ڵێت: زۆرجار ده‌بینی له‌كاتی سهربرِینی قوربانی ،سه‌گ یان پشیله دێته ماڵه‌كه‌ت، به‌ڵام ئێمه ئه‌مڕۆ شێرێك هاته ماڵه‌كه‌مان،بێنه پێش چاوی خۆتان، به‌یانی كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، شێرێك لهماڵهكهتاندا بێت.
هه‌روه‌ها هه‌یسه‌م ده‌ڵێت: له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا، خانه‌واده‌كه‌ی هه‌وڵیان داوه په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی و پۆلیس و شاره‌وانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی بێن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا بكه‌ن،به‌گاڵته جاڕییه‌وه وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.