بۆچی ئەنفال و کیمیاباران بۆچی لەسێدارە دەدرێن به بێ جیاوازی لە هەڕچواڕ پاڕچەی کوردستاندا ؟ ،
بۆچی لەسەر زێدی باب وباپیران زیندانی دەکرێن وڕام دەگوێزن ، ئەمەشیان هەر پرسیارە ! ..
کورد گەلێکە زیاتڕ لە 50 ملێون مرۆڤە خاک ووڵات کوڕدستانە ، داب ونەریت وجل و بەڕگ و زمانی شیرینی کوردییە. بە کامە شەرع و یاسای یٔاینی و مڕۆڤایەتی حوکم و فتوای نەمانم دەدەی تەنیا لەبەر یٔەوەی کوردم و تاوانم کوردبوونه ؟. بۆچی بەرەو نەمانم دەبەی خۆمنیش وەکو هەموو گەلانی دنیا لەسەر یٔەو خاکەی خۆم لەدایک بوومه تۆ به چ مافێک لەسەر یٔەم خاکە کە نیشتیمانەمە فتوا بۆ نەمانم دەدێت ، ئەمەشیان هەر پرسیارە !
یٔەم وڵاتەی منی هێناوەتە سەر زەوی کوردستانه ،من لەوەتەی چاوەم لێی هەڵهێناوە جێگای ژیان ویٔازادی بیرووباوەڕ و ئایین وئاینزا بۆ پێکەوە ژیانە. دەبێت لەوە تێبگەیین و ئەوە باش بەزانرێت من یەکێکم لەو ملێۆنەها کەسەی که نەوەی مێژوو یٔێستا وداهاتووی خاکی پیڕۆزی کوردان منی هێناوەتە ژیان ، ترس و دڵە ڕاوکی له ناو کوردانەدا بوونی نیە و نەبووە ، کورد لەوەتەی هەیه خەبات دەکات بۆ بەدەستهێنانی ماف وسەربەخۆیی کوردستان ، هەر لەم ڕوانگەیەوەشە خەباتکردن بەردەوامه ، کورد مێژووەکەی تاڵە لەگەڵ داگیرکەراندا ،بەڵام هەرگیز دەستەوەستان خۆی بەدەستەوە نەداوە.
ئهگەر چی ئەنفال کراین ، لەملاشەوە کیمایاباران ، پەتی سێدارە ، بەڵام مرۆڤایەتیمان ئەوەندە به هێزە نەتوانرا و ناشتوانرێت له مرۆڤایەتی و ژیان پەکمان بخەن . گەڕانەوە بۆ مێژوو گرینگە بۆ هەر گەلێک یٔێمەی کوردیش هەر جار دەگەڕێنەوە بۆ مێژوو دەبینین کارەسات دوای کارەسات بەسەرمان دەبارێت ، ئەم کارەساتانه یەک مانا دەبەخشن یٔەویش لەبەر یٔەوەی که کوردیین بۆیە دەیانەوێت لەسەر زەوی که به ئازادی نەژین ، ژیانی یٔازادی مافێکه خوای گەورە به هەموو مرۆڤێکی سەر یٔەم زەوییەی بەخشیووە.
یٔەم پارجە هۆزانه وەک هێمایەکە بۆ هەمیشە بەرچاو ڕوونی یه که کوردبوونمان زیاتر دەسەلمێنێت .
گەڕ لەت لەتیشم کەی هەردەڵێم کوردم یٔەمن کوڕدم یٔەمن.
سەدان ساڵە لەهەڕ چوال لاوە فارس وتوڕک و عەرەب ، پەلامارم یٔەدەی بۆنەمانم.
تاکوڕدێک مابێت سرودی یٔەیڕەقیب و یٔاڵای پیڕۆزمان هەڕ گەشاوە بێت.
وادەڕۆم بەرەۆ لوتکەی یٔازادی تاسەربەخۆی وڵاتم وە دیدێنم.
من ڕێفڕاندۆم چیم ناترسم ناوەستم نالەرزم تا بەدەست دێنم مافی گەل و وڵاتم .
کەمال چەکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.