Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:31

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی وەرگرتنی پارە لە گەشتیاران روونکردنەوە دەدات

پشکنینی کۆرۆنا له‌ 100.000ھەزارەوە کەم کراوەتەوە بۆ 60.000 ھەزار
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ پشکنینی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت پارەکە کراوە بە 60 هەزار و ئەوان لەسەر رێنمای حکومەتی هەرێم کاردەکەن.

سەبارەت بە رێکارە تەندروستیەکان و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ئەو گەشتیارانەی لە دەروازەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە ھاتن و چوون دەکەن، ڕایی گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ئێمە بەپێی رێنمایی و بریارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار دەکەین و بابەتی کەرەنتین و ستافی پزیشکی لەسەر سنور و دیار کردنی نرخی پشکنینی کۆرۆنا، لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دیار و سەرپەرشتی دەکرێن، بەپێی دوا بریاری وەزارەتی تەندروستی ژمارە (١٠٩) لە رێکەوتی (٣٠\٧\٢٠٢٠) بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە ھەر گەشتیارێک وەردەگیرێت لە (١٠٠,٠٠٠) سەد ھەزار دینارەوە کەم کراوەتەوە بۆ (٦٠,٠٠٠) شەست ھەزار دینار.

ھەروەھا سەبارەت بە ھاتنی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری وڵاتی تورکیا ئێمە چاوەرێی ئامادە بوونی میکانزمی پێویستین کە لەلایەن تەندرستی دھوکەوە بۆ پشکنینی ئەو شۆفێرانە ئامادە دەکرێن کە بەم نزیکانە ئامادەکاری تەواو دەبن و دەتوانن لەدوایی جێبەجێ کردنی رێکارە تەندرستییەکان وەکو پێشتر بێنە نێو ھەرێمی کوردستان، وە بەپێی ئەو بریارەی وەزارەتی تەندروستی کە لەسەرەوە ئیشارەتمان پێداوە بۆ پشکنینی ھەر شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بڕی (٣٠,٠٠٠) سی ھەزار دینار وەردەگیرێت.

کامی کەمال
گۆتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.