دكتۆر محەمەد خورشید بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەناوچەكانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند لەو جەژنەدا لە جیاتی جەژنە پیرۆزە باس لە ئاڵۆزیەكانی ژیانی كوردی ئەو ناوچانە دەكەین كە ماوەی تەعریبی ئەو ناوچانە بۆ 60 سالەی رابردوو دەگەریتەوە .
چەند گوندێك لە عەرەبی هاوردە لە ناوچەی حەفتە غارو گول تەپە ، و چەند ناوچەو گوندی دیكە ، عەرەبەكانی هاوردە بە پارەو پول هاندراون كە بگەرێنەوە ناوچەكان و بۆ ئەوەی پارە لە كوردیش داوا بكەن بۆ ئەوەی بگەرێنەوە ناوچەكان . هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی ئیتحادی هەوڵی نێوەندگیری دەكەن بەلام دواتر هێزێكی ئەمنی دەچێتە ناوچەی حەفتە غارو گەنجەكان ئەگرن و بۆ ئەوەی پشێوی نەنێنەوە .
ئەو حاڵەتانە دیار دەخەن كە زیاتر پشتگیری عەرەبە هاوردەكان دەكەن ،
راكان جبوری پارێزگای سەپێندراوی كەركووك دوای 16ی ئۆكتۆبەر پشتیوانی لێدەكرێ و لە ماوەی سالانی پێشووتریش ئەو زوڵمە لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە كراوە .
دەستی عەرەبەكان لە پشتی ئەوەدان ، ئێستاش لە گەڵ نوێنەرەكانمان لە بەغدا هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی چارەی گونجاو بدۆزینەوە " بەلام یەكدەنگی لە بەغدا نییە ، بەڵام قارەمانانە بە داروبەرد خەلكی ناوچەكە بەرگری لە خۆیان دەكەن .
دكتۆر محەمەد خوردشید بەرپرسی لقی 3ی پارتی بەراشكاوی روونیكردەوە كە بەراستی دوای خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەر حكومەتی هەرێم زیاتر بەرگری لە ناوچەكانی هەرێم و قەوارەكەی كردووە و لەو ناوچانە زیاتر پاشەكشەی كردووە . ئەو نوێنەرانەی بەغداش بەرگری لە خەلكی ئەو ناوچانە ناكەن ،و بەرگری لەو ناوچانە ناكەن .
پێویستە سەرۆكی یەكەمی لایەنەكانی عێراق و كوردستان ، خەمێكی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە بكەن .
پێویستە ئەو كیشەیە لە رەگ و ریشەوە چارەسەر بكرێت و بە لێژنەیەك یان دووان چارەسەر ناكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.