سەرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانەوادەی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران كرد؛ رایگهیاند: داواکارم له خوای گهوره خوالێخشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان لە خانەوادەی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران
بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئایینی و شێخی تەكیەی قادری لە گەرمیان (شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گهوره داواکارم گیانی شێخ عەزیز شێخ بابە رەسوڵ تۆران بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بە ھەموولایەك ببهخشێت .
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢ـی٨ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.