Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:25

ته‌ندروستی رووسیا: ئه‌مساڵ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا به‌ ته‌واوه‌تی به‌رده‌ست ده‌بێت

به‌ كارمەندانی كەرتی تەندروستی و مامۆستایان و قوتابیانی ده‌درێت
کوردستان TV
#16
100%


وەزارەتی تەندروستیی روسیا كۆتاییهاتنی سەرجەم تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای راگەیاند.

میخائیل مۆراشكۆ وەزیری تەندروستی رووسیا رایگەیاند، لە سەنتەری گامالی تاقیكردنەوەكان تایبەت بە دروستكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كۆتاییانهاتووە. گوتیشی "ڤاكسینەكە لەلایەن سەنتەری گامالی نیشتمانی بۆ توێژینەوە لە پەتا و زیندەزانی پەرەیپێدراوە و نوسراوە پێویستەكان ئامادە دەكرێن بۆ ئەوەی بە فەرمی بناسێنرێت.

هه‌روه‌ها وەزیری تەندروستیی رووسیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پاش تۆماركردنی ڤاكسینەكە بەكاردەهێنرێت و لە هەنگاوی یەكەمیشدا به‌ كارمەندانی كەرتی تەندروستی و مامۆستایان و قوتابیانی ناوەندەكانی خوێندن ده‌درێت.

وه‌زیری ته‌ندروستی رووسیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌رده‌ست ده‌بێت.

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.