ناسر هەركی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە راكان جبوری خۆی بە وەكالەت كاروباری كەركوك هەڵدەسوڕێنێت و هیچ شەرعیەتی نیە و بریارەكانی هیچ هیزیكی یاسایی نیە . ئەو ناوچانە كوردستانین و كیشە لە سەرن و ماددەی دەسنتووری بۆ دانراون بۆیە هەر كارێك دوور لە ماددەی دەستووری و یاسایی خروقاتە و قبوڵ ناكرێت
داواشی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كرد كە رێگا نە بە خۆی و بە كەس نەدرێت كە دەست لە كاروباری ئەو ناوچانە نەدەن .
ناسر هەركی روونیكردەوە كە ئەمرۆ دوای شوینی رووداوەكە پەیوەندیمان پیوە كرا ، ئیمەش پەیوەندیمان بە وەزیری ناوەخۆ كرد و هەروەها پەیوەندی بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی كەركووك كرد كە ئەوەی روویدا رێگری لێ بكرێت و هەردوو فەرماندەش هاوكار بوون و رایانگەیاند كە كیشەكە چارەسەر كران .
ئەو كیشەیە هی ئیستا نیە ، كاتی خۆی پەرلەمانی عێراق ماددەی 140 هەبوو كارێكی باشی كردووە و بەڵام خەڵكی شۆڤینی عەرەب رێگر بوون لە بەرەو پێشچوونی كارەكانی ئەو لێژنەیە .
پێویستە ئەو یاسایانەی پیشوو هەڵبوەشێنرێتەوە و یاسای نوێ دەربكرێت و خاوەن زەوییە گشتوكاڵیەكان بگەرێتەوە دەست خاوەنەكانیان .
ناسر هەركی سوپاسی خەڵكی داقوقی كرد كە زۆر بوێرانە بەرگریان لە خاكی خۆیان كرد و رێگەیان بە عەرەبە هاوردەكان نەكرد بێنە سەر زەوییەكانیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.