Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:31

بۆچی بەڵگەی (موو) لە ئاشکراکردنى تاواندا گرنگە؟

مووی جەستە بە ئاسانی هەڵدەورێت و دەتوانرێت بەردەست بكەوێت
کوردستان TV
100%

بەڵگەی موو زیاتر لەو تاوانانەدا بەجێ دەمێنێت كە بەرلێكەوتنی جەستەیی ڕوودەدات بەتایبەت لە كاتی ڕووبەڕووبونەوەدا بۆ نموونە وەك تاوانی كوشتن، دەست درێژی سێكسی هتد ..
بایەخی ئەم بەڵگەیە لەوەدایە كە مووی جەستە بە ئاسانی هەڵدەورێت و دەتوانرێت بەردەست بكەوێت چونكە بەئاسانی ئەلكێت و بەجێ دەمێنێت بەسەر جلوبەرگ و زەوی و شوێنی زبرو ...هتد
بۆ چ مەبەستێك بەڵگەی موو بەكاردەهێنرێت و هەڵدەگیرێتەوە؟
١/ بۆ پشكنینی DNA كەسەكە
٢/ دیاریكردنی جۆری مووەكە (نەرم، زبر، لول، خاو ، درێژ، كورت، ڕەنگی مووەكە ...هتد )
٣/ بۆ دیاریكردنی رەگەزی كەسەكە ( مێ، نێر)
٤/ بۆ دەستنیشانكردنی تەمەنەكەی( پیرە، گەنجە، مناڵە ، هەرزەكارە ...هتد ) .
٥/ بۆ زانینی سەرچاوە و شوێنی مووەكە لە كوێ جەستەدایە ( قژ، برۆ، برژانگ، بن باڵ، یان شوێنی هەستیار)
٦/ بۆ جیاكردنەوەی مووی مرۆڤ لەگەڵ مووی ئاژەڵدا .
لە كۆتاییدا گرنگی ئەم بەڵگەیە لە لێكۆڵینەوەی تاواندا دەبێتە هۆی بەرتەسك كردنەوەی سنوری لێكۆڵینەوەكە و ڕێگایەك دەبێت بۆ ئاسان گەیشتن بەوەی كە گومانلێكراو دیاری بكات، ئەمەش وادەكات یارمەتیدەر بێت بۆ سەلماندنی تاوانەكە بەسەر ئەو كەسەدا .

ktv
پارێزەر / پروشە قلندر حسین
ماستەر لە لێكۆڵینەوەی تاواندا / بەریتانیا

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.