Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:18

پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن ژنبراکه‌یه‌وه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ کوژرا

هاوكات ئامۆزای یه‌كتریش بوون
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو لەناحیه‌ی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار کەسێک بەناوی (هەژار تەها محمد) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .

بەوتەی برایەکی ناوبراو، براکەی پیشەی پێشمەرگەیە و کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی و لەهەمانکاتدا براکەی زاوای ماڵی مامی بووە

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کە دانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە،

ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.