Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:37

تومەنی ئێرانی دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد

ئێران خرایە نێو لیستی ڕەشی گروپی FATA
هەموو ئامانجێکی ئێران ئەوەیە رێگری لە زیاتر دابەزینی تمەن بکات
کوردستان TV
#8
100%

ڕۆژ دوای ڕۆژ بەهای تومەنی ئێرانی بەرەو دابەزین دەڕوات سەرباری ئەوەی بەرپرسانی حکومەتی تاران لە هەوڵی ئەوەدان کە هاوسەنگییەک بۆ دراوەکەیان و دراوی وڵاتان بەتایبەت دۆلار ڕابگرن بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوودە.

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تومەنی ئێرانی بە 25 هەزار و 150 تومەن مامەڵەی پێوەکرا ئەمە لە کاتێکدایە دوو هەفتەی ڕابردوو بەهای دۆلارێک بەرامبەر بە 18 هەزار تومەن مامەڵەی پێوەدەکرا.

دابەزینی بەهای تومەن جارێکی دیکە بۆ ئەم ئاستە بەهۆی ئەوەیە کە ئێران خرایە نێو لیستی ڕەشی گروپی ( فەتە) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاودێریی دارایی له‌ پاریس
ڕۆژی هەینی گروپی ( فەتە ) به‌هۆی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و یارمه‌تیدانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ئێرانی خسته‌ ناو لیستی ره‌شه‌وه‌ ئەمەش وایکرد بەهای تومەنی ئەو وڵاتە ڕووەو دابەزین بڕوات.

ئێستا هاوڵاتیان و سەرمایەدارانی ئێرانی کەوتوونەتە خۆیان لە گۆڕینەوەی پارەکانیان بە دۆلاری ئەمەریکی و زێڕ بۆئەوەی زیانی زیاتر نەکەن ئەمەش وایکردووە هێندەی دیکە خواست لەسەر دۆلار و زێڕ زیاتر بێت.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.