Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:18

 ئێران ده‌ستی به‌ تۆپباران کردنی گوند و کوێستانه‌کانی ده‌ڤه‌ری سیده‌کان کرد

به‌ چڕی تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات
bapala
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنووری كێله‌شینه‌وه‌ به‌ ڕاجیمه‌ و تۆپی دوورهاوێژ  ده‌ستی كرد به‌ تۆپبارانكردنی گوند و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: تۆپخانه‌كانی سووپای كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ چڕی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌رهۆڵ و بن په‌رێزه‌ و كوێستانه‌كانی به‌ربزین و گه‌روی سنگاوی ده‌ستپێكرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆپبارانه‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ كوێستانه‌كانی به‌ربزین كه‌وتۆته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.