Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:23

به‌ فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بۆردوومانی گوندی دێگه‌ی سه‌ر به‌ شارەدێی سمیلان ده‌کرێت

گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌كه‌ ئێرانی بێت
کوردستان TV
100%

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری شارەدێی سمیلان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 11 و پازدە خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کە گومان دەکرێت فڕۆکەی ئێران بێت، سنووری گوندی دێگە لە سنووری سمیلان بۆردوومان کرا، ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە نزیکەی سەد مەترێک لە گوندەکە دوورە.

راشیگەیاند: بەهۆی بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها پووش و پاوانی گوندەکە سووتاوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی سمیلان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەوەی گوندی دێگە ئاوەدانە، ئەم بۆردوومانە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانە دروستکردووە، ئەمە بۆ یەکەمجاریشە لە قوڵایی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ئەوەندە نزیکی ئاواییەکان بۆردوومان بکرێت.

گوندی دێگە سەر بە ناحیەی سمیلانە لە سنووری قەزای چۆمان لە پارێزگای هەولێر

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.