سەر لە بەیانی دوێنێ و بەفەرمانی راکان ئەلجبوری پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی کەرکوک،عەرەبی ھاوردە لە ھوزی "ئەلزوبید" ھێرشیان کردە سەر گوندەکانی حەفتەغار وگوڵی تەپوو و سەنگور و تەپە سەوز لە سنوری شارۆکەی داقوق لە باشووری کەرکوک و شارۆچکەی دووز خوماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین .
مهبهستی هێرشهكهش ئهوهبوو كه بە نیازبوون گوندەکان داگیر بکەن، بەڵام لە لایەن دانیشتووانی گوندەکانەوە وەڵاَم درانەوە وئاڵوزی لە نیوان دانشتووانی گوندەکان وعەرەبه ھاوردەكان دروستبوو و پۆلیسی فیدراڵیش گیشتە ناوچەکە و بە تەقەکردن بڵاَوهی بە ئاڵوزیەکە ھێنا و عهرەبه هاوردهكانیشی ئاگادار کردهوە کەوا بچن سەردانی ژوری ئوپهراسیۆنی کەرکوک بکەن و نووسراوی رەزامەندی بھێنن، دواتر رێگەیان پێ دەدەن کە لەو ناوچانە جێگر بن.
بۆ ڕووماڵكردنی ئهم بابهتهش چەند رۆژنامەنووسیکی کورد چوونهته ناوچەکە بەڵام لە لایەن پۆلیسی فیدراڵەوە دەستگیر کراون و كامێراكانیان شكێنراوه.
بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی، عەرەبه ھاوردەكان، لە کاتی رژێمی بەعس زەوی و موڵکی کوردیان لە کەرکوک ودەروبەری داگیرکردبوو و ههروهها بۆ چەندین ساڵ مافی کورد وجوتیارانی کوردیان خواردوه ، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و پرۆسهی ئازادی عێراق بەپێ مادەی ١٤٠ قەربوو کرانەوە وگەرانەوە بۆ ناوەراست و باشووری عێراق.
دوای خیانەتی ١٦ی ئەکتوبەرو نەمانی ھێزی پیشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکە دووبارە گەرانەوە بۆ داگیر کردنی زەوەی وزاریی کورد و بەتایبەت لە رۆژئاوای کەرکوک لە شارەدیی ژەرگەران وگوندی بەڵکانە وگوندەکانی شارۆچەکەی دووبز وھاوکات لە شارۆچکەی داقوق وگوندەکانی حەفتەغار بە ھۆی دووبارە تەعریب کردنهوه بەشێك لە خەڵکی گوندە کوردیەکان لە دەروبەری کەرکوک گوندەکانیان چۆڵ دەکەن لە ترسی ھەرشەی کوشتنی عەرەبی ھاوردە چونکە ئەو ھێزانهی كه لە دوای ١٦ی ئەکتوبەرهوه لە کەرکوکن پاڵپشتی عەرەبی ھاوردە دەکەن بەھێز، ھەڕهشە لە ماڵە کوردەکان دەکەن.
ھاوکات لە ناو شاری کەرکوکیش تەعریب بە فەرمانی راکان ئەلجبوری بەرفراوانە وبەپێ ئەو ئامارانەی دەستی کوردستان تیڤی كهوتووه لە سەرچاوە ئەمنیە تایبەتەکان زیاتر لە ٢٠ ھەزار خێزانی عەرەبی ھاوردە لە ماوەی ئەم سێ ساڵە داگیرکردنی کەرکوک ھاتونتە ناو کەرکوک وحەوت گەرەکی نوێ لە ناو شاری کەرکوک دروست کراوە وتەعریب کردن بەردەوامە تەنانەت لە سەرجەم فەرمانگاکانی کەرکوک دەسەڵات بە عەرەب دراوە وراکان ئەلجبوری لە فەرمانگاکانی کەرکوک پۆستەکان لە کورد وردەگرێتەوە بە خزمه نزیكهكانی دەدات لە ھۆزی ئەلجبور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.