Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:26

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

لە وەڵامی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە منداڵانی ئێزیدی
کوردستان TV
100%

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە رێکەوتی ٣٠/٧/٢٠٢ راپۆرتێکی لەژێر ناونیشانی "عێراق: پاشماوەی تیرۆر: کێشەی منداڵانی رزگاربووی ئێزیدی لە دەستی داعش" بڵاوکردەوە راپۆرتەکە بەدواداچوون بۆ نەھامەتیی و بارودۆخی جەستەیی و دەروونی ئەو منداڵانەی ئێزیدییەکان دەکات کە لە کەمپەکانی عێراق نیشتەجێن، بەشێک لە راپۆرتەکەیان تەرخان کردووە بۆ باسکردنی باشی بارودۆخی منداڵانی ئێزیدییەکان لە ھەرێمی کوردستان.

لەم بارەیەوە رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان(OCIA) لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم بەیاننامەی بڵاو کردەوە:

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزیدییەکان شانبەشان لەگەڵ ئەو لێژنانەی کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێکھاتوون ھەمووتواناکانیان خستۆتەگەڕ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵانی ئێزیدی و کەمکردنەوەی ئازار و نەھامەتییەکانی کە رووبەڕووی بوونەتەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوو.

سەرەڕای ئەمەش حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ رێکخراوە نێوخۆکان و نێودەوڵەتییەکان چەند تۆڕێکی ھەماھەنگی دروستکردووە. تاوەکو ئێستا کێشەی کەمی پارەی تەرخانکراو و پەتا و نەخۆشی دوای ئەم رووداوانە و دەستکەوتنی دۆکیومێنت و بەڵگەنامە یاساییەکان یەکلا نەبۆتەوە، ئەمەو جگە لەو کۆسپ و تەگەرانەی کەلە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید-19 بڵاو بۆتەوە.

مامەڵەکردنی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ دەستگیرکراوانی ئێزیدییەکان زۆر نامرۆڤانە بوو، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵ و کۆششی زۆری داوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان لە رێگەی دابینکردنی چارەسەری جەستەیی و دەرونی پێویست، ھەروەھا دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ دایکان و کەلوپەلی تەندروستی لە ناو کەمپەکان.

تاوەکو ئێستا تەنھا ٦ لەو منداڵانەی ئێزیدییەکان لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشان کراون باوکەکانیان ئەندامانی سەر بەداعشن و نەناسراون. لە پارێزگای دھۆک پڕۆسەی تۆمارکردنی بەڵگەنامەکان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو منداڵانەی کە بێ باوکن سەرپەرشتیکاریان نییە یان لەگەڵ خێزانی دیکە ھاتوون بۆ کەمپەکان، سەرەڕای ئەمەش بریکاری یاسایی ھەڵدەستن بە ئەنجامدان و تەواوکردنی بەڵگەنامە یاساییەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ دادگای باری کەسی لە دھۆک. پڕۆسەی بەدەستھێنانی ناسنامە و رەگەزنامەی عێراقی و بەڵگەنامەکانی زەواج بەردەوامی ھەیە. یاسای عێراقی لەمبارەیەوە کەموکوڕی زۆری تێدایە و بەپێی ئەم یاسایە دەبێت ئەو منداڵانەی کە لەدایک بوون و دایک و باوکیان نادیارە وەک مسوڵمان تۆمار بکرێن کە ئەمەش کێشەی دروست کردووە بۆ پڕۆسەی تۆمارکردن. ھەوڵەکان خراوەتەکار بۆ ھەموارکردنەوەی ئەم یاسایە و چەند قۆناغێکی بەرچاوی بڕییوە.

پێویستە یاسایەک بۆ پارێزگاریکردنی منداڵانی ئێزیدییەکان لەبەغدا دەربچێت چونکە حکومەتی فیدرال بەرپرسە و دەسەڵاتی یاسایی فیدرالی هەیە، لەم بارەیەوە یاسایەک داڕێژراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی ساڵێکە کاری لەسەر دەکرێت بەناونیشانی "یاسای ئافرەتانی رزگاربوو" که‌ ئەم پڕۆژە یاسایە پەیوەستە بە قەرەبووکردنەوە ئافرەتان لەگەڵ ئەوەش چارەسەری بۆ منداڵان وەک پێویست لەم یاسایە جێگیر نەکراوە. دەسەڵاتی یاسادانان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر قەرەبووکردنەوەی رزگاربوانی ئێزیدییەکان بێ گوێدان بە رەگەز و تەمەن و بەمەرجێک لەلایەن حکومەتی فیدرال دابینکردنی دارایی لە ئەستۆ بگرێت.

سەرەڕای ئەمەش پڕۆژە یاساێک ھەیە بە ھەماھەنگی لە نێوان لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دھۆک و رێکخراوی GIZ ئەپڕۆژە یاسایە چاوپێکەوتن و زانیاری و داتای قوڵ لەخۆ دەگرێت، بەپێی راسپاردەی ئەم یاسایە بەشێوەیەک داوادەکات کە چارەسەری پێویستی یاسایی منداڵان بخرێتە ناو ئەم پڕۆژە یاسایەی سەرەوە، پڕۆژە یاساکە تەواو بووە و بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی وعەرەبی بەردەست دەبێت لە ھەفتەی داھاتوو.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھاتە ئاینی و مەزھەبییەکانی ناچار نەکردووە بەزمانی کوردی بخوێنن بەڵکو پشتگیریان لێ دەکات کە خوێندن بە زمانی دایک ئەنجام بدەن و چەندین قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە کە تایبەتمەندن بۆ خوێندن بە زمانی پێکھاتەکان، دەستەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردن لە دھۆک کە چاودێرە بەسەر خوێندنی ئاینی ئێزیدییەکان. ھەر لە ساڵی ١٩٩٩ قوتابیانی ئێزیدی ئاینی خۆیان لە قوتابخانەکان دەخوێنن لە قوتابخانە حکومییەکان لە ناوچەکانیان ھەر لە قۆناغی یەکەم تا قۆناغی دووازدەھەم. ئەم پێوەرەی خوێندنە بۆ قوتابیانی نیشتەجێی کەمپەکانیش بەم شێوەیەیە، لەگەڵ ئەوەش زۆربەی منداڵەکان و خێزانەکانیان داوای نیشتەجێ بوون و پەنابەری دەکەن لە وڵاتانی دەرەوە بۆیە ئەم شێوازی خوێندنە بۆ بەشێکی کەم جێبەجێ دەکرێت لە ناو کەمپەکان.

ھاوکاری تەندروستی و دەرونی پێشکێش بەو ئافرەتانەی کە رووبەڕووی توندوتیژی جنسی بوونەتەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆک، رێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان وەک یونیسێف، سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ بوون و GIZ ھەڵدەستن بە کردنەوەی خول و راھێنان بۆ ئامادەکردنی کادیران، ھەروەھا دەستنیشانکردنی ناوەندی تایبەتمەند کە ھەوڵ دەدات بۆ دووبارە شیاندنەوەی ئەو ئافرەتانە بۆ ناو کۆمەڵگا، ئەمەو سەرەڕای ھەوڵەکانی پارێزگای دھۆک بە ھاوکاری لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی بۆ ھاریکاری نێودەوڵەتی(GIZ) و یونیسێف لەپێناو ئەوەی کە ئافرەتانی رزگار بووی ئێزیدییەکان بچنەوە بەر خوێندن.

نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان(OCIA) ٣/٨/٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.