وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆبوونه‌وه‌دان.
به‌پێ زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئەمڕۆ دووشه‌ممه هه‌ردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئه‌م ڤایرۆسه هەڵدەسەنگێندرێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: چەندین پێشنیاز ئاماده‌كراوه و لە کۆبوونەوەکەدا ده‌خرێته‌ڕوو، بڕیاری لەبارەی رێكار و رێنمایی نوێ بدرێت، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە چەند رۆژی رابردوو تادێت ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزده‌بێته‌وه به تایبه‌تی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و رێژی تووشبوونیش له پارێزگای دهۆك له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، دوو حاڵه‌تی مردنیش له‌م پارێزگایه تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.