Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:16

ئاگر لە کوێستان و بناری چیای بەرزین کەوتوتەوە

به‌هۆی تۆپبارانكردنی سوپای پاسداران
کوردستان TV
#7
100%


سوپای پاسدارانی ئێران ھەموو ساڵێک لەم وەرزە تۆپبارانی گوند و کوێستانەکانی سیده‌كان دەکات.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  3/8/2020 كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنووری كێله‌شینه‌وه‌ به‌ چڕی تۆپبارانی گوند و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان دەست پێکرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: نزیكه‌ی یەک کاتژمێر به‌ ڕاجیمه‌ و تۆپی دوورهاوێژ  ھەریەک لە  كوێستانه‌كانی به‌ربزین و گه‌روی سنگا و گونده‌كانی ده‌رهۆڵ و کەتینەو بن په‌رێزه‌ی تۆپباران کرد،  تۆپبارانەکە لەنزیک ڕەوەندو کۆچەریەکانی کوێستانی بەربزین و جوتیاران و و گوندنشینانی ناوچەکە بوو، بەھۆیەوە ئاگر لەکوێستان و بناری چیای بەرزین کەوتوتەوە.

بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانیش تۆپبارانەکە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە .

ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپای پاسدارانی ئێران ھەموو ساڵێک لەم وەرزە تۆپبارانی گوند و کوێستانەکانی ناوچەکە دەکات و لەساڵانی ڕابردووشدا زیانی گیانی و ماڵی به‌ ھاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە گەیاندووە.

بەپێی قسەی ڕەوەندو کۆچەریەکانی ناوچەکەش تائامادەکردنی ئەم ھەواڵە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و چاودێری بەسەر ناوچە سنووری و کوێستانەکاندا دەسوڕێتەوە و مەترسی دووبارەبوونەوەی تۆپبارانکردنەوەی ناوچەکە ھەیە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.