ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره نوێیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌یانێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ 3-8-2020 بە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ دەرچووە، راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت و هاتووچۆی زۆر پێویستیش بەپێی سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی دەبێت.
دەروازەى سنورى ئیبراهیم خەلیل بەڕووى گەشتیاراندا دادەخرێت بۆ ماوەى یەک هەفتە، هۆڵەکانى لەشجوانى و مەلەوانگە و یانە شەوانەکانیش بەداخراوى دەمێننەوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه ده‌بێت خاوه‌ن ماركێت و رێستۆرانت و شوێنه گشتییه‌كان پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێن.
شوفێری ئۆتۆمبێل ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌وه 50 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.
بۆ بینینی ده‌قی بریاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.