مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەلێنیدا بەدوای رفێندراوەكانی ئێزیدی بگەرێت ، ئەو هەوڵەشی بە نێودەوڵەتی بكات بۆ گێڕانەوەی رفێندراوان بۆ ناو كەس و كاریان و تەئكیدیشی كردەوە كە دادگا پێویستە رێو شوێنی خۆی وەربگرێت .
لە میانەی پێشوازیكردن لە ژمارەیەك ئێزیدی لەو كەسانەی كە رزگاركراون لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش لە هاووڵاتیانی قەزای شەنگال و گوندی كۆجۆ و ناوچەكانی دەورەبەری و دوای پێشوازی كردن لەو ژمارە ئێزیدییە
كازمی روونیكردەوە كە تاوانێكی قێزەون بەرامبەر بە ئێزیدیەكان ئەنجام دراوە لە 3ی ئابی ساڵی 2014 لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە و ئەوەش برینێكی قوڵە بەڵام دووبارە نابێتەوە و ئەو تاوانەش بە زیندوویی دەمێنێتەوەو بۆ نەوەكانی دیكە دەگێردرێتەوە كە چۆن تیرۆریستانی داعش ئەو تاوانە قێزەونەیان دەرهەق بە هاووڵاتیانی ئێزیدی ئەنجام داوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.