Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:25

تووشبووانی کۆرۆنا له‌ هه‌رێم 14800 که‌سی تێپه‌ڕاند

له‌سه‌رتای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: له‌سه‌رتای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو ئه‌مرۆ 14816 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌.

ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌،  رایگه‌یاند:  له‌سه‌رتای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2020-8-3 كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان گەیشتووەتە 14816 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكردووە، له‌م ماوه‌یه‌دا 9413 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌، 574 تووشبووه‌ش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  جارێکی تر داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌ تەندروستیان بن و ده‌ڵێت: دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ، دووپات ده‌كاته‌وه‌ دانانی ماسك و دەستکێش زۆر پێویسته‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.