لە گوڕەپانەكانی گومرگی ئیبراھیم خەلیل ئاگر لە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەربوو، دوای ڕووداوەكەش ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا، گوتەبێژی دەروازەكه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه زیان به ده‌روازه‌كه كه‌وتبێت، جموجۆڵی بازرگانی نه‌وه‌ستاوه.
كامی كەمال، گوتەبێژی دەروازەی سنووریی (ئیبراهیم خەلیل) له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگەیاند: كاتژمێری 5:10 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه دوو بارهەڵگر بارەكەیان لە كەلوپەلی جۆراوجۆریان باركردبوو به‌شێكی زۆر له‌و كه‌لوپه‌لانه سووتان، گوتیشی: زیان به‌س بارهەڵگره‌كان كه‌وت به‌شی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌سووتاوه رزگاریان كرد و شوفێرهكانیش سه‌لامه‌تن.
گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، به‌پێ لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گهرمابووه، چونكه بارههڵگهركان به‌شێكی زۆر بۆن و كه‌ره‌سته‌ی غازی هه‌ڵگرتبوو.
كامی كەمال گوتیشی: كه‌متر له سێ خوله‌كدا ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنه‌ی رووداوه‌كه له نزیك كاتدا ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و هیچ زیانێك به ده‌روازه‌كه نه‌گه‌یشتووه.
گوتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گوتیشی: رێگای جموجۆڵی بازرگانی نه‌وه‌ستاوه‌و دەروازەكه كراوه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.