Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:28

پابەندبوونی هاوولاتیان لە خۆپارێزی هۆکارە بۆ دابەزینی رێژەی تووشبوان

بڕیارەكانی وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوەخۆ لە جێی خۆی بوون
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی :پابەندبوونی هاوولاتیان لە خۆپارێزی هۆكارە بۆ دابەزینی رێژەی تووشبوان
کوردستان TV
100%

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی  لە میانەی بەشدار بوونی لە كۆباسی كوردستان تیڤی رایگەیاند كە بەهۆی هەڵكشانی پەتای كۆرۆنا .بڕیارەكانی وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوەخۆ لە جێی خۆی بوون

دكتۆر بژار وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی سوپاسی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆی كرد و رایگەیاند كە بارودۆخەكە سەختە بۆیە بریاری هەردوو وەزارەت بەرزدەنرخێنیین

ئاشكراشیكرد كە ئێستا لە هەر مالیك تووشبویك هەیە یان هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن .

بۆ ئەوەی مەترسیەكان كەم بكەینەوە پێویستە پابەندبین بە بریارەكانی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ ، جگە لە پابەندبوونی تاكەكان  بە خۆ پارێزی لە رێنمایییە تەندروستی یەكان و پابەندبوون پێیانەوە

دكتۆر بژار روونیكردەوە كە ئەو ڤایرۆسە  ڤایرۆسیكی مەترسیدارە تەمەن و گەورەو بچووك ناناسێت .

هەروەها ناتوانین ئەو پیداویستییانەی پیویستن دەستەبەری بكەین لە شەوورۆژێكدا بەتایبەتی دابین كردنی پزیشك و تەواوی پێداویستییەكان لە شوێن و ئۆكسجین و تەواوی چارەسەرەكان   

جەختی لەوەش كردەوە باشترین چارەسەربۆ ئەو پەتایە  

پابەندبوونی هاوولاتیانە لە خۆپارێزی كە  هۆكارە بۆ دابەزینی ئەو ریژەیەی كە ئەمڕۆ و رۆژانی پێشووتر راگەیەندرا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.