ئه‌مشه‌و دووبرا به‌یه‌كه‌وه لەقەزای کفری لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌و ده‌ست به‌جى هه‌ردوكیان له شوێنى رووداوه‌كه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
لةوبارةيةوة مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌رى راگهیانىنى پۆلیسی گەرمیان به میدیاكانى رایگه‌یاند: ئەمشەو دووشه‌مه له‌سه‌ر سێ شەمە 3/8/2020 لەقەزای کفری لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان دوو برا بەناوەکانی (هیوا جەمال فەرەج ) لەدایکبووی 1983 پێشە پێشمەرگە و (سامان جەمال فەرەج ) پیشە پۆلیسی فریاکەوتن به دەستڕێژی گولە كوژران .
عه‌لى جه‌مال گووتى: بكوژى ئه‌و دووبرایه خۆى راده‌ستى ئاسایش كردووه پاشان به نوسراو نێردراوه بۆ پۆلیسى كفرى و ده‌ستكراوه به لێكۆلینه‌وه‌و دۆسیه بۆ ئه‌و بابه‌ته كراوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان تیمه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه ته‌رمه‌كانیش به مه‌به‌ستى توێكارى برانه پزیشكى دادوه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار .
سه‌باره‌ت به هۆكارى رووداوه‌كه كه‌س و كاره‌كه‌ى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه چەند ڕۆژێکە یه‌كێك له براكان لەگەڵ ماڵی خەزووری کێشەی هەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ برایەکی خێزانەکەی هاتۆته پێش دەرگای ماڵی زاواکەی و بەفیشەک زاواکەی و برایەکی زاواکەی پێکەوە کوشتووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.