جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند، دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێزگای دھۆك تا 15 ئەم مانگە رادەگیرێت، لە 8/16هوه دەوام دەست پێ دەكرێتەوە.
ئهمشهو ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆك، لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و وەك رێكارێكی خۆپارێزی، بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەو دامەزوراوە حكومییەكانی سنووری پارێزگاكە، تا رۆژی 15-8-2020 رابگیرێت.
جێگری پارێزگاری دھۆك گوتیشی: لە 8/16هوه دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەو دامەزوراوە حكومییەكان دەست پێ دەكرێتەوە.
چەند رۆژێکە ئامارەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى دهۆک زیادى کردووە و ئەمڕۆش (60) حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.