Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:37

ئەپڵیکەیشنێکی ناوازە.. مۆبایلە زیرەکەکان لە مەترسیی سیخوڕیی دەپارێزێت!

خاوەن مۆبایلەکە ئاگادار دەکاتەوە کاتێک کامێرا و مایکرۆفۆن کراوە و کارا دەبێت بەبێئاگایی خاوەنەکەی
کوردستان TV
100%

تەکنەلۆجیای کامێرا لە مۆبایلە زیرەکەکان یەکێکە لە گرنگترین تەکنۆلۆجیاکان کە هەندێ جار لەلایەن بەکارهێنەرانەوە دەقۆزرێتەوە بۆ مەبەستی سیخوڕیی، بۆ رێگرتن لەم سیخوڕییە و پاراستنی تایبەتمەندییەکانی خاوەن مۆبایلەکە و بەتایبەتی ئەو مۆبایلانەی کە بە سیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن دەتوانرێت ئەم ئەپلیکەیشنە "Access Dots" دابەزێنن کە بەمدوایە دەرکەوت.

بە گوێرەی پێگەی ئەلیکترۆنی androidinsider ئەپڵیکەیشنی "Access Dots" هەمان ئەو دڵنیاییە دابین دەکات بۆ سیستەمی ئەندرۆید کە کۆمپانیای ئەپڵ بەمدواییە رایگەیاند و لەفێرشنی ios 14ی چاوەڕوانکراویش دەردەکەوێت، کە خاوەن مۆبایلەکە ئاگادار دەکاتەوە کاتێک کامێرا و مایکرۆفۆن کراوە و کارا دەبێت بە بێیٔاگایی خاوەنەکەی.

چۆنییەتی کارکردنی یٔەم یٔەپڵیکەیشنە زۆر ئاسانە، دوای دابەزاندنی لەسەر مۆبایلەکە ئەگەر هاتوو کامێرای مۆبایلەکە کراوە یان کارا بێت یٔەوە لە سەرەوەی شاشەکە خاڵێکی رووناکی دەردەکەوێت و، ئەگەر مایکرۆفۆنەکە کراوە بێت ئەوە بەهەمان شێوە خاڵێکی دیکە بە رەنگێک دەردەکەوێت، یٔەوەی زۆر ناوازەیە لەم ئەپڵیکەیشنە ئەگەر شاشەی مۆبایلەکەش قوفڵ بێت ئەو خاڵە رووناکییانە هەر دەردەکەوێت.

بەگوێرەی گوتەی پسپۆڕان، ئەم کارە خاوەن مۆبایلەکان ئاگادار دەکاتەوە لە هەر کارێکی سیخوڕیی و مۆبایلەکانیان دەپارێزێت، بەتایبەتی هەندێ ئەپڵیکەیشنی گومانلێکراو هەن کە بەکاردێن بۆ مەبەستی سیخوڕیی و گوێگرتن.

لە یٔێستادا ئەم یٔەپڵیکەیشنە دەتوانرێت لەسەر بازاڕی Play Storyی ئەلیکترۆنی کە لە مۆبایلە زیرەکەکان هەیە دابەزێنرێت.

ktvktvktv

ژێده‌ر:  Kurdistan CT 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.