Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:31

ڤیدیۆ .. ژاپۆن ده‌مامکێکی زیره‌کی دروستکرد

 نرخه‌كه‌ی 40 دۆلاره‌و زمانی ژاپۆنی بۆ سه‌ر هه‌شت زمانی دیكه‌ وه‌رده‌گێڕێ
کوردستان TV
100%

كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی جۆره‌ ماسكێكی داهێنا كه‌ له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت په‌یوه‌ست ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌مانگی داهاتوودا بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ .

كۆمپانیای دۆنات رۆبۆتیكس ده‌مامكه‌ی په‌ره‌پێداوه‌و ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات كه‌ ماوه‌ی دووری نێوانیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ بپارێزن،ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆپارێزی له‌تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هه‌روه‌ها ده‌مامكه‌كه‌ زمانی ژاپۆنی بۆ سه‌ر هه‌شت زمانی دیكه‌ وه‌رده‌گێرێ، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ : زمانه‌كانی ئینگلیزی، چینی، ئیسپانی، فه‌ره‌نسی، كۆری، ڤیه‌تنامی، ئه‌ندونووسی، تایله‌ندی.

هاوكات ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ماكه‌كه‌ ناوی( سی ماسك) ه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌مامكه‌ باوه‌كانه‌ و له‌رێگایه‌ بلوتووسه‌وه‌ به‌ موبایلی زیره‌ك په‌یوه‌ست ده‌كرێت، هاوكات ده‌تواندرێت قسه‌ی پێ بكرێت و نامه‌ی ده‌نگیش ره‌وانه‌ بكات.

ده‌مامكه‌كه‌ نرخی 40 دۆلاره‌و له‌مانگی داهاتوو سه‌ره‌تا 5 هه‌زار دانه‌ی ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.