به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه، كه شوێنه‌واری په‌ت به ملییه‌وه هه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند: كاتژمێر ٤:٣٠ خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ ،ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له ڕه‌گه‌زی نێر به‌ناوی (أ،ر،س) دانیشتوی ڕانیه گه‌ڕه‌كی ڕزگاری، گه‌یه‌ندرایه پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه ،كه شوێنه‌واری په‌ت به ملیه‌وه هه‌بووه، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌شڵێت: به‌وته‌ی كه‌سوكاری، ناوبراو ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان خۆی هه‌ڵواسیوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.