له كاتێكدا به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت، هاوكات به‌رده‌وام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی دروست كردووه.
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٤٣ دۆلار و ٧٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٤ دۆلار و ٤٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٤ دۆلار و ١٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:٠٠ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٨٨ دابه‌زی و به ٤٣ دۆلار و ٧٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤٠ دۆلار و ٦٧ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
ژێده‌ر / aa
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.