مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەریاندا كردبوو چەند فیشەکێکیش بەر ئوتێلێک لەو دەورە کەوتبوو.
ڕۆژی 1ی8ی2020 ، لەگەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆلیان پێبوو، هەڵیان كوتایە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەر چەند هاوڵاتییەكی بە ناسنامە عەرەب كردوو هەڵاتن .
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستیپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
لەئێستادا تۆمەتباران (ر ، ح ) لەدایكبووی 2002 و (أ ، ح ) لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.