Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:40

له‌که‌رکووک ده‌رچوانی کۆلێژی ئه‌ندازیاری مانگرتنیان راگه‌یاند

داوای دامه‌زراندن له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

ماوه‌ی سێ رۆژه‌، ده‌رچوانی به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی كه‌ركووك، له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركووك مانگرتنیان راگه‌یاندووه‌ و داوای دامه‌زراندن له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌كه‌ن.

ئه‌و ده‌رچووانه‌، ژماره‌یان زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌سه‌ و ده‌رچووی به‌شه‌ جیاجیاكانی ئه‌ندازیارین.

یه‌كێك له‌ ده‌رچوانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی كه‌ركووك به‌ ناوی هه‌ژار جه‌بار به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ وه‌كو ده‌رچووانی به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری، ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌م رۆژه‌ هاتووینه‌ته‌ به‌رده‌م پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ خۆپشاندان و ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕیوه‌ له‌به‌رده‌م كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و نووسینگه‌ی كه‌ركووك-ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جددی نییه‌ بۆ دامه‌زراندنمان له‌سه‌ر میلاكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، هه‌موو جارێك لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنمان پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌یش ته‌نها بۆ تاخیركردنمان و بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌ ماڵه‌وه‌ دانیشین و هیچمان بۆ نه‌كرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌یوب محه‌مه‌د به‌شداربووێكی مانگرتنی ئه‌مڕۆی ده‌رچوانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی روپێو گوتی: من ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاریم له‌ زانكۆی كه‌ركووك له‌ ساڵی ٢٠٠٩و تا ئێستا دانه‌مه‌زراوم كه‌ چوار ساڵ یه‌كه‌می به‌شه‌كه‌م بووم.

ئه‌یوب محه‌مه‌د ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دامه‌زراندن ته‌نها بۆ كه‌سوكاری به‌رپرسانه‌ و زۆرجاریش به‌پاره‌ خه‌ڵكی داده‌مه‌زرێنن و گوتی: ئێمه‌یش نزیكه‌ی ساڵێكه‌ خۆپیشاندان، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێك نییه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا مافی خۆمان وه‌رده‌گرین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.