Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:31

قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر: که‌سێک که‌ بتڵی ئۆکسجینی له‌سه‌ر شه‌قام ده‌فرۆشت ده‌ستگیرکرا

مامه‌ڵه‌كردنی له‌و جۆره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و رێگه‌پێدراو نییه‌
کوردستان TV
#7
100%

قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند :له‌ شه‌قامی پزیشكان كه‌سێك بوتڵی ئۆكسجینی دانابوو بۆ فرۆشتن، خۆی ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌شیدا گیراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زا ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی هه‌ولێر و به‌ هاوكاری پۆلیسی شاره‌وانی، هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ به‌ ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر بتڵی ئۆكسجینی هێناوه‌ته‌ شه‌قامی پزیشكان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ فرۆشتوونی، ده‌ستگیركراوه‌ و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر بتڵه‌ ئۆكسجینه‌كان و ئۆتۆمبیله‌كه‌شیدا گیراوه‌.

قایمقامیه‌تی قه‌زا ناوه‌ندی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، مامه‌ڵه‌كردنی له‌و جۆره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و رێگه‌پێدراو نییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.