لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.ص.ع) دەستگیر كرد، کە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا)
پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت تۆمه‌تبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیبوو، دواتر پۆلیس توانی تۆمەتباری ناوبراو لە ماوەی کەمتر لە (٤٨) کاتژمێردا دەستگیر بکات و ئۆتۆمبێلەکە و ئەو ئامێرەش کە ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەی پێ گۆڕیبوو، دەستیان بەسەردا گیرا
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.