لهراگهیاندراوێكدا ژووری ئۆپهراسیۆنى قهزای چۆمان رایدهگهێنێت لەسەر رۆشنایی بەیانی ژمارە 46ی وەزارەتی ناوخۆ ، بۆ جێ بەجێ کردنی رێککارو ڕێنماییەکانی تایبەت بەخۆپارێزی نەخۆشی ڤایرۆس کۆڕۆنا، ژووری ئۆپەڕاسیۆنی قەزای چۆمان ڕۆژی 4/8/2020 کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه لەوکۆبونەوەیەدا تیشک خرایە سەر خاڵەکانی ناوەرۆکی بەیانی ژمارە 46 و بریاردرا هەمان رێککارەکان وەک خۆیان جێ بەجێ بکرێن، تایبەت داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و نۆڕینگەو هۆڵەکانی لەش جوانی و مەلەوانگەکان، هێزەئەمنیەکان و لیژنەی ئابوری راسپێدران، لەسەرپێچی کردن لەنەبەستنی ماسک لەلایەن شوفێرو ماڕکێت و دوکاندارەکان سزابدرێن بەداخستن و پێدانی پسولەی سزا بۆ شوفێرەکان .
ههروهها ژووری ئۆپهراسیۆنى قهزای چۆمان دهشڵێت ، لەپێناو سەلامەتی خۆتان و هاوونیشتمانیانی شارەکەمان، تکایە پابەندی بەستنی ماسک بن، ڕێگەش نەدرێت هیچ كڕیارێك سەردانی دوکان و ماڕکێت و شوێنە بازرگانییەکەت بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکەت بۆ ماوەی 10ڕۆژ دادەخرێت
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.