Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:34

هاتووچۆ له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆماوه‌ی یه‌ک هه‌فتەراگیرا

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
کوردستان TV
100%


ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی‌ گەرمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌  بڕیاردرا بە راگرتنی هاتووچۆ له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم 


ده‌قی بریاره‌كانى ژووری ئۆپه‌راسیۆنى گه‌رمیان: 


1 - پێویسته‌ سه‌رجه‌م(ماركێت و ڕیستۆرانت و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و سه‌نته‌رو نۆرینگه‌پزیشكییه‌كان وپزیشكی ددان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تاقیگه‌یی و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان و پاركه‌كان و كافتریاو چاخانه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان) به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن, به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بۆهه‌ریه‌كێك له‌وكارو پیشه‌ جیاوازانه‌ سزای دیاریكراو له‌به‌یانی ژماره‌46ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.

2 -به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌كردنی گشت بۆنه‌كان(پرسه‌ی ماته‌مینی، ئاهه‌نگ و بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان).

3 - راگرتنی هاتوچۆ له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌.

4 - ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قایمقامیه‌ته‌كانی سنووره‌كه‌ی ڕاده‌سپێرێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان له‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست، به‌رامبه‌ر ئه‌و شوفیرانه‌ی ئۆتۆمبیلی(تایبه‌ت, كرێ, بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نێوشار) كارده‌كه‌ن و خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیشیان پابه‌ندنه‌بوون به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان, بڕگه‌ی یازده‌یه‌م له‌به‌یانی ژماره‌46ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت.

5 - دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت كارمه‌ندان و كرێكاره‌كانیان پابه‌ندبكه‌ن به‌به‌ستنی ده‌مامك و رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن,به‌پێچه‌وانه‌وه‌بڕی (150.000) سه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كه‌ سزاده‌درێت.

6 - ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیارو ڕاسپاردانه‌ ده‌كات، ئه‌ولیژنانانه‌ی كه‌له‌ پێشوتردا پیكهێنراون بۆ به‌دواداچوون وپشكین ئاكتیڤ ده‌كرێنه‌وه‌ و سه‌ردانی مه‌یدانییان ده‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پشت به‌ڕاپۆرته‌كانیان ده‌به‌ستێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا به‌دی بكرێت تووشی لێپێچه‌نه‌وه‌ی یاسای ده‌بن.

7- پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای پشكینین و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان(به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه‌) تایبه‌ت به‌ پرسی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

8 - ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌قائیمقامیه‌ته‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێوشوێنێكی دیكه‌ی پێویست بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

9 - ئه‌م بڕیارانه‌ له‌ كاتژمێر( 12شه‌وی 5ی ئاب) جێبه‌جێده‌كرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.