هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، قەرەبوی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە مافی سەلمێندراوییان هەیە لەسەر شاڕێی بابان، كه به شهقامی 100 مهتری ناسراوه.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قەرەبوی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە مافی سەلمێندراوییان هەیە لەسەر ئەو شاڕێیە
راشیدهگهێنێت ، هەموو کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردنێک بەو موڵکانەی دەکەونە سەر ئەو شەقامە قەدەغەیە.
دهشڵێت ، حیجز دەخرێتە سەر سەرجەم ئەو موڵکانەی دەکەونە سەر شاڕێی بابان تا کاتی تەواوبونی پڕۆژەکە
لهرۆژی 11 ى 7 ى 2020 ، مهسرور بارزانى سهرۆكى حكومهتى ههرێمی كوردستان بەردی بناغەی شهقامی 100 مهتری شاری سلێمانى دانا
مەسرور بارزانی، لە وتەیەكدا لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی رایگەیاندخۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم كە ئەمڕۆ بەشدارم بۆ دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە یەكێكە لە پرۆژە هەرە گەورەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت بۆ شاری سلێمانی
وتیشی شاری سلێمانی شایەنی زۆر پرۆژەی گەورەترن و ئێمەش بەڵێنی ئەوەمان داوە كە خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین و گرنگی بە پێشخستنی ژێرخانی ئابوری خۆمان بكەین.
دهقی بریارهكانى پارێزگاری سلێمانى:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.