به‌بریاری لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و هاووڵاتیان ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه پارێزگاكانیان، له‌دوای ئه‌م كاته‌وه بازگه‌ی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌خرێت هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌بێت.
موقه‌ده‌م سه‌لام به‌رپرسی بازگه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر، له سه‌رجه‌م رێگه‌كان داده‌خرێن و هیچ هاووڵاتییه‌ك ناتوانێت له پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بێته پارێزگای هه‌ولێر، مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووری ئۆپه‌راسیۆن نه‌بێت.
ده‌شڵێت كه دوای كاتژمێر 12ی شه‌و، هیچ هاووڵاتییه‌ك خۆی له رێگا نه‌دات، چونكه رێگه‌یان پێ‌نادرێت.
ئه‌م بریاره‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رێكار و بڕیاری نوێی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای ده‌ركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.