سەعید جردۆ كارگیری لقی 17 پ دك لە میانەی بەشدار بوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە تێپەڕبوونی شەش ساڵ بە سەر جینۆسایدی شنگال رایگەیاند
دوای 16ی ئۆكتۆبەر حكومەتی عیراق دژی دەستوور وەستا و هێز حوكم دەكات نەك دەستوور و یاسا .
ئەو مێژووە دیمەنی شنگالی ئالۆزتر و برینەكانی قوڵتر كرد .
بۆ چارەسەركردنی رەوشی شنگال پیویستە بەغدا و هەولێر لە رێگەی دیالۆگ ئەو كیشەیە چارەسەر بكەن. وە پێویستە ئەو كارەساتتەی شنگال بە جینۆساید بناسرێت
هەروەها پێویستە فشار بخرێتە سەر حكومەتی عێراقی لە لایەن رێكخراوێكی دیاری نێودەوڵەتی . بۆ ئەوەی ببێتە وانەیەك بۆ حكومەتی عێراق .
مەرامی جینۆساید كردنی شنگال و ئێزیدیەكان واتا لەناوبردنی ئاینی ئاری ، ئەویش بیروباوەری ئیزیدیەكانە و جگە لە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بیری نەتەوەیی كە هەڵگری دروشمی نەتەوەیی لە لایەن سەرۆك بارزانی بەرز كراوەتەوە .
سەعید جردۆ روونیكردەوە كە سەركردایەتی پارتی هەمیشە هەوڵی داوە ئازیزانمان لە ئێزیدییە رفێندراوەكان ئازاد بكەن ، بەڵام حكومەتی عێراق هیچ هەوڵی نەداوە وگوتیشی ئێمە كردارمان دەوێ نەك وتە و پرۆپاگەندەو خۆ دەرخستن لە سۆشیال میدیا و تیڤیەكان .
هەروەها رایگەیاند كە رۆڵی خەڵكی بادینانیش بەرز دەنرخێنیین كە هەمیشە هاوكار بوونە و یارمەتی ئیزیدیەكانیان داوە .
بۆ چارەسەری یەكجارەكی رەوشی شنگال گوتی پێویستە ئەمریكا و یوئێن بێنە سەر خەت بۆ ئەوەی چارەسەرێكی ریشەیی بۆ پرسی شنگال بدۆزرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.