Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:11

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل دەنگۆیه‌ک ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

کۆمەڵگاكه‌ راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل، کامی کەمال رایگەیاند، کەوتنەوەی ئاگر لە دوو بارهەڵگر لەناو کومەڵگەکە پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو کەلوپەلانە هەبووە کە لەناو بارهەڵگرەکاندا بوون، هاوکات ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە دۆسیەکانی کۆمەڵگاکە سووتابن. 

کامی کەمال لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە دوو بارهەڵگر لەناو کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه‌:

رووداوەکە کاتژمێر 5:10 خولەکی ئێواره‌ى رۆژی 3 ى 8 ى 2020 لە گۆڕەپانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل روویداوە کە ئاگر لە بارهەڵگرێک بەربووە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و گەیشتووەتە ئۆتۆمبێلێکی دیکە.

لە راگەیەنراوەکەی گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە دەستبەجێ دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەته‌ شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنها زیان بە هەردوو بارهەڵگرەکە کەوتووە.

کامی کامل لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە رایگەیاندووە، ئاگرەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئەو کەلوپەلانەی لەناو بارهەڵگرەکاندا بوون کەوتووەتەوە کە بریتی بووە لە پۆستی ئۆنلاین و بڕێکیان ماددەی غازیی بوون وەک قۆڵۆنیا و سپرای.

گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە کە لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییه‌كان لەبارەی سووتانی ئۆفیس و کۆگا و دۆسییەکانی کۆمەڵگاکە بڵاوبووەتەوە و رایگەیاندووە کە هەموو ئەو دەنگۆیانە بێ بنەما و دوورن لە راستییەوە.

کامی کامل داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان کردووە خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و رێز لە بنەما و پرەنسیپەکانی کاری رۆژنامەوانی بگرن، و رایگەیاندووە هەر دەزگا و دامەزراوەیەکی میدیایی خواستی بینینی راستییەکانی هەیە دەتوانێت سەردانی کۆمەڵگاکە بکات و راستییەکان بە چاوی خۆی ببینێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.