عەبدولرەزاق عەلی نووسەرو رۆژنامەنووس لە میانەی بەشدار بوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە تێپەڕبوونی شەش ساڵ بە سەر جینۆسایدی شنگال رایگەیاند
شنگال وەكو خاك داگیركراوە و تیرۆریستانی داعش رۆیشتوون هێزی حشد هاتوون و پەكەكەش و هۆكاری ئالۆزی ناوچەكەن . بەشێك لە ناوچەكە كە ناوچەی خانە سوورە داگیری كردووە .
روونیشیكردەوە كە هەندێك خەڵكی ئێزیدی لە ژێر دەستی پەكەكەن چارەنووسیان دیار نیە
شنگال كەمترین خزمەتگوزاری نیە حكومەتی عیراقی هیچیان نەكردووە و ئەوانیش هیچیان كەمتر نیە لە داعش .
حشدی شەعبی حساب بۆ كەس ناكەن و لە گەڵ پەكەكە خەریكی قاچاخچیەتین .
عەبدولرەزاق عەلی رایگەیاند كە حكومەتی عیراقی لێبوردنێكی ئاشكرانەكراوی بۆ ئەو عەرەبانە دەركرد كە داعشن و قاعیدەن لە سەدا حەفتا گەراونەتەوە ناوچەكە كە بۆ سوریا رایانكردبوو .
ئەو لایەنانەی كە باسی پارتی دەكەن و تۆمەتباری دەكەن یەكێكیان پەكەكە و هەندیك لە لایەنی ناو یەكێتی وبەشێكیش هەندێ خوشك و برای ئێزیدین كە لە گەڵ گەرانەوەی شنگال نەبوون بۆ باوەشی كوردستان
ئەو گوندانەی نیوان هەرێمی كوردستان و شنگال ئەوانە بوون بە داعش و ئێستاش بەهاوكاری حكومەتی عێراق گەراونەتەوە ، دەتوانم بڵێم حكومەتی عێراق عەشقی سوننەی ناوچەكانی دەوروبەری شنگالن .
یەكێك لە گرنگترین كاری پارتی گرنگی دان بوو بە خویندنی كوردی كە قەدەغەكرابوو لە شنگال لە 2003 دەستمان پێكردەوە . بۆ ماوەی چەندین ساڵ و سەدان قوتابخانەمان لەو دەڤەرە هەبوو ، كە دوای 16ی ئۆكتۆبەر و ئەو قوتابخانانە نەمان و كورد زەرەرێكی گەورەی بەركەوت
راشیگەیاند كە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە هێزە دەلێت شنگال كوردستانە كە هێزەكانی دیكە ناتوانن دەیببڕن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.