وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ى بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى تووشی كۆرۆنا بوونه و چاكبوونه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تکایە ئهوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.
ده‌شڵێت ، ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.