Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:16

خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا کۆتایی هات

بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠
کوردستان TV
100%


- خولی پاڵەوانێتی ئیتاڵی بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە هەفتەی ٣٨دا کۆتایی هات.

خولی پاڵەوانێتی ئیتاڵی ناسراو بە "Serie A" بە ئەنجامدانی ٥ یاری و لە هەفتەی ٣٨دا کۆتایی هات.

یانەی سپاڵ کە پێشتر ئەوە یەکلایی بووبووەوە دەکرێتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە بە بە ئەنجامی ٣-١ بەرامبەر یانەی فیۆرێنتینا شکستی هێنا.

بەم جۆرە یانەی فیۆرێنتینا ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٤٩ خاڵ بەرزبووەوە و گەیشتە ریزبەندی دەیەمی پاڵەوانێتییەکە.

یاری نێوان هەردوو یانەیە بۆلۆگنا و تۆرینۆ کە لە ناوەڕاستی لیستی یانەکانی پاڵەوانێتییەکەدان بە ئەنجامی ١-١ کۆتاییهات.

بەم شێوەیە بۆلۆگنا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٤٧ خاڵ و لە ریزبەندی ١٢ و یانەی تۆرینۆ بە ٤٠ خاڵ لە ریزبەندی ١٦ی لیستەکەدا بوون.

لە لایەکی دیکەشەوە یانەی جێنەوا کە ململانێی مانەوەی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکرد بە ئەنجامی ٣-٠ لە یانەی ڤێرۆنا-ی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٣٩ خاڵ، بۆ ریزبەندی ١٧ی لیستەکە سەرکەوت و توانی لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بمێنێتەوە.

هەروەها یانەی لێچە کە هەوڵی مانەوەی لە پاڵەوانێتییەکە دەدا بە ئەنجامی ٤-٣ بەرامبەر یانەی پارما شکستیهێنا و بە ٣٥ خاڵ لە ریزبەندی ١٨دا مایەوە بەمشێوەیە لە دوای یانەکانی سپاڵ و برێشیا بووە سێیەم یانە کە ماڵئاوایی لە خولی پاڵەوانێتی ئیتاڵیا کرد.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.