له‌ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن: زیاتر له‌سه‌د كه‌س كوژروان و 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون و شاری به‌یروتیش به‌ناوچه‌ی كاره‌ساتبار راگه‌یه‌نرا.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رگری دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میشێل عه‌ون ،سه‌ركۆماری لوبنان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه پێكهێنراوه و لیژنه‌كه له ماوه‌ی پێنج رۆژدا، راپۆرتێك ئاماده ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌یروت به ''ناوچه‌ی كاره‌ساتبار'' راگه‌یه‌ندراوه و داواش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه باری نائاسایی له شاره‌كه رابگه‌یه‌نێت.
به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه، میشێل عه‌ون له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه كاره‌ساتێكی گه‌وره له لوبنان روویداوه و ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش گرتنه‌به‌ری رێكاره یاسایی، ئه‌منییه‌كان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكه.
میشێل عه‌ون باسی له‌وه‌ش كرد كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت و به‌رپرسیارانی بدۆزرێنه‌وه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانییه‌وه په‌یامی پشتیوانیان پێگه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندروستی لوبنان باسیان له‌وه كردووه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت-دا، 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 4 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها حه‌سان دیاب، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی به پرسه‌ی نیشتمانیی له وڵات‌دا راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.