Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:25

پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌م دوو که‌سه‌ ده‌ستگیرکران که‌ به‌ئۆتۆمبێل له‌منداڵێکیان دابوو

گوایه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌به‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام له‌ شوێنێكی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ فڕێیان دابوو
کوردستان TV
#7
100%

دوو گه‌نج به‌ئۆتۆمبێڵ له‌منداڵێك ده‌ده‌ن و به‌ناوی بردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌، له‌ شوێنێكی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ فڕێی ده‌ده‌ن .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و به‌شی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهه‌ڵات - بنكه‌ی پۆلیسی باداوه‌، دوو تۆمه‌تباریان به‌ ناوه‌كانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی باداوه‌، به‌ تۆمه‌تی لێدان له‌ منداڵێك به‌ ئۆتۆمبێل به‌ ناوی (دواڕۆژ كارزان خه‌سره‌و) ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ، ده‌ستگیر كرد، كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لێیان دابوو و دواتر گوایه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌به‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام له‌ شوێنێكی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ فڕێیان دابوو.

66

هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت:  تۆمه‌تباران دانیان نا به‌ تاوانه‌كه‌یاندا، بۆیه‌ به‌پێی مادده‌ (23ی هاتوچۆ) به‌ند كران و ڕووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.